فرۆکەخانەی هەولێر رونكردنه‌وه له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌سێكی هه‌ڵگری پاسپۆرتی توركی ده‌دات
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگه‌یاند كه لە سەر داوای دامەزراوە ئەمنیە فیدراڵییەکان کەسێک بە ناوی (حەسەن ئۆزگونێش) کە هەڵگری پاسپۆرتی تورکییه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌و بڕیاره‌كه په‌یوه‌ندیی به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ده‌ڵێت: لە سەر داوای دامەزراوە ئەمنیە فیدرالییەکان، بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن بۆ ناو عێراق لە سەر کەسێک بە ناوی (حەسەن ئۆزگونێش) کە هەڵگری پاسپۆرتی تورکیە دانراوە ولە گشت فرۆکەخانە ودەروازە سنووریەکانی عێراق بەوانی هەرێمی کوردستانیشەوە بڵاوکراوەتەوە.
" لە کاتی گەیشتنی ناوبراو بۆ فرۆکەخانەکەمان بە رێزەوە مامەڵەی لە گەڵ کراوە وگەڕێنداروەتەوە وئەم بڕیارە هیچ پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە." راگه‌یه‌ندراوه‌كه وای وتوه.
PM:11:58:07/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 2508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت