چەند وڵاتێک رۆژی شەممە دەکەنە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز


وێستگەنیوز_

کەمێک لەمەوبەر، هەریەک لە مالیزیا، ئیندۆنیزیا، سەنگاپورە و ژاپۆن رایانگەیاند، رۆژی شەممە 22ـی 4ـی 2023 دەکەنە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان. 

ئەمە پاش ئەوە دێت، دوێنێ چوارشەممە 19ی نیسانی 2023، ئەنجومەنی فەتوای ئوسترالیا  لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو 22ی نیسان، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە لە ئوسترالیا.

ئەنجومەنی فەتواكه‌ ئەوەشی خستوه‌تەڕوو: "بەهۆی پشتڕاستکردنەوەی هەژمارە فەلەکییەکان، ئێوارەی پێنجشەممە ناتوانرێت مانگ ببینرێت، بۆیە رۆژی هەینی تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت".

وڵاتانی عەرەبی و لە ناویشیاندا عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، پشت بەبینینی مانگ دەبەستن، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەش بڕیارە لیژنەی بینینی مانگ کۆببێتەوە، ئەگەر مانگ بینرا رۆژی هەینی دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، ئەگەر مانگیش نەبینرا رۆژی شەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.


PM:04:33:20/04/2023


ئه‌م بابه‌ته 8964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو