باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە هەولێر بۆ ئێران: پەیامەکەمان ڕوونە.. بوەستن
وێستگەنیوز_
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە هەولێر پەیامێکی نارەزایی دژی هێرشەکانی ئێران بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و هۆشدارییەکی تووندی تێدا هاتووە و دەڵێت: "پەیامەکەمان ڕوونە.. بوەستن."
لە راگەیەندراوەکەدا دایڤید هەنت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا دەڵێت، "جارێکی دیکە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان رووبەرووی هیرشی مووشەکی و فرۆکەی بێفرۆکەوان دەبنەوە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێران. لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە بەهۆی ئەم هێرشانەوە لانی کەم 12 کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆر برینداربوون."
جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، "بەریتانیا بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە بێ پاساوە لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عیراق دەوەستێت. پەیامەکەمان ڕوونە: بوەستن
PM:01:33:21/11/2022
ئهم بابهته 1452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت