کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
وێستگه‌نیوزـ
لەدوای بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئێران لە کۆیە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تشرینی دووه‌می 2022، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا، ئەوەش لەدوای بۆردومانەکەی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2022، كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جارێكی دیكه ده‌ستی به هێرش و بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له قه‌زای كۆیه له رێگه‌ی چوار موشه‌وه قه‌ڵای حزبی دیموكراتی كوردستانی بۆردومان كرد و به‌پێی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، تا ئێستا شه‌هیدێك و هه‌شت بریندار هه‌یه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "تا ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهید گەیشتوه‌تە نەخۆشخانە، ئەمبوڵاس و تیمەکانی پزیشکی و نەخۆشخانە لە ئامادەیی پێشوازی برینداران و چارەسەرکردنیانن".
ئاماژه بیه‌وه‌شدراوه: "لەسەر هێڵین بۆ رەوانە کردنی تیمی ئەمبوڵانسی زیاتر و پێشبینی دەکرێت ژمارەی بریندار و شەهید زیاتر بن تا گەیشتن بە نەخۆشخانە".
عەتا سەقزی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند: بەچوار درۆنی خۆکوژ هێرشکراوەتە سەر بارەگاکانیان لەناوچەی زڕگوێزی سەر بەپارێزگای سلێمانی.
عەتا سەقزی وتیشی: "خۆشبەختانە زیانی گیانیمان نییە".
وێستگەنیوز لەچەند سەرچاوەیەکی ترەوە زانیوییەتی یەکێک لەدرۆنە خۆکوژەکان نەتەقیوەتەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، ئێران له سیده‌كانه‌وه ده‌ستی به بۆردومان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌راوكێی لای دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه دروست كردووه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه تۆپبارانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران له سیده‌كان، کوێستانەکانی بەربزین و بناری چیای سەقەڕی گرتووه‌ته‌وه.
AM:10:54:14/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت