شارەوانی سلێمانی لەسەر سزادانی 20 بەرپرسەکە روونکردنەوە دەدات
باڵەخانەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
وێستگهنیوزـ
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی سزادانی 20 بەرپرسەکەی دۆسیەی زەوی و زار بە رێکارێکی "کارگێڕی ئاسایی" دادەنێت کە بەرانبەریان گیراوەتەبەر.
بەپێی روونکردنەوەیەکی سهرۆكایهتی شارەوانی سلێمانی كه وێنهیهكی وێستگهنیوز كهوتووه، تیایدا هاتووه: ئەو ئەندازیارانە تەنها رێکارێکی کارگێڕیی ئاساییان بەرامبەر کراوە، ئەوەش بە دەستکێشانەوەیان لە کارکردن (سحب الید) بەهۆی راگرتنیانەوە لەلایەن دادگاوە.
دەقی رونکردنەوەکە:
روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە:
نوسراوێکی شارەوانیمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشێوەیەکی نادروست لێکدانەوەی بۆ کراوە گوایا شارەوانیمان کۆمەڵێک ئەندازیاری دەرکردبێت یان دەستیان لەکار پێ کێشابنەوە یان خۆیان دەستیان لە کار کێشابێتەوە لەکاتێکدا ئەو ئەندازیارە بەڕێزانە تەنها رێکارێکی کارگێڕیی ئاساییان بەرامبەر کراوە، ئەوەش بە دەستکێشانەوەیان لە کارکردن (سحب الید) بەهۆی راگرتنیانەوە لەلایەن دادگاوە، بۆیە لەم بارەدا پاڵپشت بە (ماددەی 16) لە یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی (ژمارە 14 ساڵی 1991 هەموارکراو) دەستکێشانەوەیان بۆ دەکرێت و هەموو کەسێکیش بێتاوانە هەتا تاوانێکی لەسەر دەسەلمێت.
لەگەڵ رێزی
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
AM:09:15:20/10/2022
ئهم بابهته 1320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت