فراکسیۆنی نەوەی نوێ: لە دوای 6ی 11 یەک خولەک لەم پەرلەمانە دەوام ناکەین و مووچە وەرناگرین
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان
وێستگهنیوزـ
ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان کرا و فراکسیۆنی نەوەی نوێش رایگەیاند، لەدوای 6ی 11 یەک خولەک لەم پەرلەمانە دەوام ناکەن و مووچە وەرناگرن.
ئەندام پەرلەمانانی نەوەی نوێ راشیانگەیاند: "ئەو پەرلەمانەی پارتی و یەکێتی و بەشێک لە حزبەکانی دیکە تەمەنیان درێژکردەوە ئێمە دەوامی تێداناکەین".
ئاماژەیان بەوەشکرد: "پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان خیانەتە لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەبوو ئەم خولەی پەرلەمان زووتر هەڵپەسێردرایە نەک ماوەی درێژبکرێتەوە".
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا کە دوای کۆبوونەوەی پەرلەمان فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئەنجامیدا ئەوەشیان خستەڕوو، "درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان پێچەوانەی سوێندی پەرلەمانتارانە".
دەشڵێن، "لە ماوەی رابردووشدا چەندین داوایان بۆ کێشەکانی خەڵک پێشکەشی پەرلەمان کرد نەیانخستووەتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانەوە".
PM:12:56:06/10/2022
ئهم بابهته 2360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت