بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو.. 10ئۆتۆمبیلی دەزگای میت لەنێو کەرکوک بوون

‌وێنەیەک لە نوسراوەکە و لۆگۆی دەزگای میت

وێستگەنیوز_

بەپێی نوسراوێکی کە مێژووی 28ی حوزەیرانی 2022ی لەسەرە، بەڕێوەبەری بەشەکانی ئاسایش لە کەرکوک نوسراوێکی ئاراستەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگری و دژە تیرۆر کردووە لە پارێزگاکە.

وێنەیەک لە نوسراوەکە دەست وێستگەنیوز کەوتووە کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، رۆژی 28ی مانگی رابردوو، 10 ئۆتۆمبێلی هەواڵگری دەزگای "میت"ی تورکیا هاتوونەتە نێو شاری کەرکوک و لەدەروبەری فرۆکەخانەی شارەکە سوڕاونەتەوە.

نوسراوەکە پێگەیەکی حەشدی شەعبی-ش بڵاویکردۆتەوە، بەپێی نوسراوەکە، ئۆتۆمبێلەکان بریتیبوون لە (4) ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا هایلۆکس، لەگەڵ (5) ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆ و ئۆتۆمبێلێکی جۆری رام، هەموو ئۆتۆمبێلەکان جام رەش و بێ تابلۆ بوون و لە مۆدێلەکانی 2020 و 2021.

ئەو بەڵگەنامەیە کە نێردراوە بۆ ژووری ئۆپراسۆنەکانی کەرکوک، لە کۆتایدا ئاماژە بەوە دەکات، کە زانیاری زیاتر دەخەنەروو کە بە چ هۆکارێک ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەزگای هەواڵگری "میت"ی تورکیا هاتوونەتە نێو شاری کەرکوک.


AM:09:20:03/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 5076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت