مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا داواکەی سوید و فیلاند بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ بۆ بەرژەوەندییەکانی دەقۆزێتەوە

‌مەزڵوم عەبدی

وێستگه‌نیوزـ

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، تورکیا هەوڵدەدات قەیرانی ئۆکرانیا و داوای بە ئەندامبوون لە ناتۆ لەلایەن سوید و فیلاندەوە بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆێتەوە.


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمی سوید رایگەیاندووە، تورکیا هەوڵدەدات بابەتی بە ئەندامبوونی سوید و فیلاند بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاربهێنێت و دەشڵێت، "تائێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی سوید بەرامبەر بە ئیدارەی خۆسەری بوونی نییە".

مەزڵوم عەبدی، پێزانینی خۆی لە هەڵوێستی سوید و فیلاند دەربڕی لە پاڵشتی هێزەکانیان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا لە ناوچەکانی باکوری و سوریای و رێز لە هەر بڕیارێکی ئەو دوو وڵاتە دەگرن لەبارەی بەئەندامبوون لە ناتۆ و بە بڕیارێکی ناوخۆی وڵاتەکان ناوی برد.

دەشڵێت: "هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ هێرشی تورکیا و رووبەڕووی هەر هێرشێکی گریمانکراوی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەدەینەوە".

چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی لەكاتێكدایە، سوید و فیلاند داواکاریی فەرمییان بۆ بەئەندامبوون لە ناتۆ پێشکەش کردووە، بەڵام تورکیا بەپاساوی پشتیوانیکردنی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان دژی بەئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە وەستاوەتەوە.

مەزڵوم عەبدی دەشڵێت، "ئەوان نایانەوێت بەشداری هیچ شەڕێک بکەن لەناوچەکەدا چونکە دەبێتە هۆکاری ئاوەرەبوونی سەدان هەزار کەس ئەگەر تورکیا هێرشەکە ئەنجام بدات.

لەبارەی هەڵوێستی ئیدارەی ئەمریکاشەوە، فەرماندیە گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات باسی لەوەکردووە، پێیان وایە ئیدارەی بایدن لە ئیدارەی ترەمپ باشترە لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، یەکی حوزەیرانی ئەمساڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەکانی تەل رفعەت و مەنبەج لە باکووری سووریا دەستپێدەکات.


PM:05:59:24/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو