هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کاردانەوەی حکومەتی سوریای لێکەوتەوە

‌ئەمریکا لەپاڵ هاوکاری هەسەدە، کەرتی کشتوکاڵی رۆژئاوای کوردستانیش دەبووژێنێتەوە


وێستگە نیوز-
دابەشکردنی بنەتۆو و هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ کەرتی کشتوکاڵی رۆژئاوای کوردستان کاردانەوەی حکومەتی سوریای لێکەوتەوە و ڕایگەیاند، ئەمریکا بە نایاسایی گەنم لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری سوریا دابەشدەکات.

ئاژانسی سانای سەر حکومەتی سوریا لەراگەیانراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمریکا بەپاساوی هاوکاریکردنی  کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری سوریا "گەنمی بە نایاسایی لە هەرێمی کوردستانەوە ‏هێناوەتە سوریا".

ئەوەشی خستوەتەڕو، "دامەزراوەیەکی سەر بە سوپای ئەمریکا بنەتۆوی ‏گومانلێکراوی لە خاڵی سنووریی پێشخابوورەوە هێناوەتە سوریا و بەهاوکاریی هەسەدە ‏دابەشیکردووە، جوتیارانیش گومانیان لەسەر گەنمەکە هەیە".‏

بەپێی زانیارییانەکانی ئاژانسەکە، لەماوەی مانگێکدا بۆ جاری دووەمە ئەمریکا لەڕۆژئاوای کوردستان بنەتۆوی گەنم بەسەر جوتیارانی ڕۆژئاوای کوردستان دابەشدەکات.

شایەنی باسە، تا ئێستا حکومەتی سوریا دانی بە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان وەكو ئیدارەیەكی ‏سەربەخۆ نەناوە ، لەكاتێكدا یەکەم داواکاریی کوردی ڕۆژئاوا لە حکومەتی سوریا داننانە بە ئیدارەی خۆسەری.


AM:11:01:28/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 3320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت