زانیاری لەسەر دابەشکردنی دوو بەشە خۆراک لە رەمەزاندا

‌بەشە خۆراکی دوو مانگ دابەش دەکرێت

وێستگه‌ نیوز ـ هەستیار
بەڕێوەبەری‌ دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی‌ رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا دوو بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا دابەشدەکرێت، کە چەند ماددەیەکی‌ خۆراکی‌ لەخۆدەگرێت.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری‌ دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند: بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عیراق بۆ دابەشکردنی دوو بەشەخۆراک لە مانگی رەمەزاندا، هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە بە پارێزگاکانی هەرێمیشەوە.

لەو بارەیەشەوە، وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، دوو بەشە خۆراکەکە زەیت، شەكر، برنج و ئاردی سفر بە بڕی پێنج كیلۆ بۆ هەر خێزانێك لە خۆدەگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: زەیت و شەکر لە ئێستادا دابەش دەکەن و چاوەڕوانن چی تر هاتە بەردەستیان دابەشی دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی 13ی ئەم مانگە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق وەزارەتی بازرگانی راسپارد بۆ دابەشکردنی دوو بەشەخۆراک لە مانگی رەمەزاندا.


PM:01:55:15/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 9744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت