به‌ وێنه‌.. حه‌شدی شه‌عبی كرایه‌ ئامانج

‌فۆتۆ: میدیا عیراقییەکان

وێستگه‌ نیوز ـ
میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە، لە رۆژهەڵاتی موسڵدا بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرایە ئامانج.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

میدیاکانی عيراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە رایانگەیاند، لە گوندی با سەخرە لە رۆژهەڵاتی پارێزگای موسڵدا بنکەیەکی سەربازی سەر بە لیوای 30ی هێزەکانی حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج.

سه‌رچاوه‌ ئەمنییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێرشەکە بە دوو موشەک ئەنجامدراوە و چەکدارێکی حەشدی شەعبی بریندار بووە.

شەوی رابردوو، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا و دەژەتیرۆری کوردستانیش وتبووی، "موشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا".

رۆژی 15ی شوباتی ئەمساڵیش، ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی شاری هەولێری پایتەختی هەرێم کران و تیایدا نزیکەی هەشت کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا، کە ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.

رۆژی 12ی ئەم مانگەش، ئەنجومەنی‌ ئاسایشی‌ هەرێم دانپێدانانی‌ چەند کەسێکی‌ بڵاوکردەوە و باسی لەوەدەکرد، ئەو کەسانە ئەندامی داعش بوون و بە نیازبوون بە بۆمبی‌ چێنراو و دەمانچەی‌ بێدەنگ لە هەولێر چەند هێرشێک ئەنجامبدەن.

هاوکات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه‌، كه‌ له‌ سوریاوه‌ پیلانەکە رێکخراوه‌ و ئاڕاستەکراوه."

مەسرور بارزانی باسی لەوەشکردبوو، "داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە  بە ھەند وەربگرن".



AM:10:22:15/04/2021










ئه‌م بابه‌ته 12876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت