نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە


وێستگه‌ نیوزـ
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و  47 سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ زیاتر له‌ دوو دۆلار بەرزبووەتەوە و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 63 دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

لە مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.

لە ئازار و نیسانی ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 25 دۆلار و نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.



AM:08:26:15/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو