ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق بڵاوكرایەوە


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 7 هەزار و 972 توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 40 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە 7 هەزار و 972 تووشبوون، 40 تووشبووش هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمیش، لە 24 كاتژمێری رابردودا ھەزار و 159 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و 17 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و 485 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.  


PM:04:36:14/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو