محه‌مه‌د حه‌لبوسی: هه‌ر پارێزگایه‌ك ده‌یانه‌وێت هه‌رێمێك پێكبهێنن، له رێگه‌ی ریفراندۆمێكه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن
وێستگه نیوز-
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پارێزگای ئه‌نبار ده‌كه‌ینه "كوردستانێكی نوێ" له رووی پێشكه‌وتن و بنیاتنانه‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ده‌ستووری عێراق رێگه‌ی داوه هه‌ر پارێزگایه‌ك داواكاری به‌هه‌رێمبوون پێشكه‌ش بكات.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند: "ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی ده‌ستووری عێراقیان له ساڵی 2005ه‌وه نووسی، ئێستا درووستبوونی هه‌رێمێكی سوننی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له باشووری شیعه‌نشین ره‌تی ناكه‌نه‌وه".
وتیشی: دوورستبوونی هه‌رێمی دیكه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق یه‌كده‌گرێته‌وه، به پێی مادده‌ی 119ی ده‌ستووره‌كه هه‌ر پارێزگایه‌ك یان زیاتر ده‌توانن هه‌رێمێك پێكبهێنن، كه له رێگه‌ی ریفراندۆمێكه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
زۆر لایه‌ن درووستبوونی هه‌رێمێكی دیكه له عێراق به جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاووڵاتیان و ساسییه‌كان ده‌بینن، پێشتریش داواكاری درووستبوونی هه‌رێم له هه‌ردوو پارێزگاری سه‌لاحه‌ددین و به‌سره هه‌بووه و ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ده‌ستوور، درووستبوونی هه‌رێمی نوێ له عێراق به دوو شێواز ده‌بێت، كاتێك داواكارییه‌ك له‌لایه‌ن 25%ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له هه‌ر پارێزگایه‌ك كه ده‌یانه‌وێت هه‌رێمێك پێكبهێنن، یان له رێگه‌ی داواكارییه‌ك له‌لایه‌ن 10%ی ده‌نگده‌رانی هه‌ر پارێزگایه‌ك كه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ به‌هه‌رێمبوونی هه‌ر پارێزگایهكم، به مه‌رجێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌غدا نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی به‌هه‌رێمبوون له ده‌ستووردا هاتووه.
له باره‌ی پارێزگای ئه‌نبار هاوشێوه‌ی كوردستان بێت له رووی بنیاتنانه‌وه نه‌ك وه‌ك هه‌رێمێك، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: "به‌ڵێ واده‌بێت".
حه‌لبوسی روونیشكرده‌وه، "له ئه‌نبار ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی بڕیاری سیاسیی سوننی درووست بووه"، دوای ئه‌وه‌ی وڵات پشتی ده‌به‌ست به بڕیاره‌كان به‌پێی "هاوكێشه‌ی كوردی – شیعی".
PM:03:26:14/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت