كۆمپانیای DNO بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان زیاد دەكات


وێستگە نیوز-

كۆمپانیای DNOی نەرویجی بواری نەوت و گازی رایدەگەیەنێت، 54 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكییان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە كە 32 ملیۆن و200 هەزار دۆلار شایستەی دارایی كۆمپانیاكە بووە بۆ مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئەمەش لە بەرانبەر كاركردنیان بووە بۆ هەناردەكردنی نەوتی لە بلۆكی تاوكێ لە هەرێمی كوردستان.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

كۆمپانیای DNO لە مۆڵەتی تاوكێ كاردەكات و خاوەندارێتی 75%ی مۆڵەتەكە دەكات، كە هەردوو كێڵگەی تاوكێ و پیشابوور لە خۆدەگرێت، بەشەكەی دیكەش لە لایەن كۆمپانیای Genel Energy plcـەوە خاوەنداری دەكرێت.

لەگەڵ بەردەوامیی وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان، هەردوو كۆمپانیاكە كارەكانیشان چڕكردووەتەوە و ئەمساڵ دەستیان بە هەڵكەندنی بیری نوێ و نۆژەنكردنەوەی بیرەكانی دیكە كردووە.

هەروەها ئاستی بەرهەمهێنانیان بەرزكردووەتەوە كە بەم شێوەیەیە، لە 2020 بەرهەمهێنان 110،300 بەرمیلی ڕۆژانە بووە، لە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بۆ 110،900 بەرمیلی ڕۆژانە بەرزكراوەتەوە، لە مانگی شوبات بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 112،000 بەرمیلی ڕۆژانە و لە مانگی ئادار بەرهەمهێنان 113،100 بەرمیلی ڕۆژانە بووە، ئێستا بۆ مانگی نیسان ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 115،500 بەرمیلی ڕۆژانە بەرزكراوەتەوە.


PM:02:21:14/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت