پۆلیسی قاهیرە: رانیا سەفوەت بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەری خوشکەکەی دەستگیرکراوە


وێستگه‌ نیوز-
پۆلیسی قاهیرەوە رایده‌گه‌یه‌نێت، رانیا سەفوەت ژنە پێشکەشکار لە "رادیۆی سکە"ی ناوخۆیى بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەری خوشکەکەی دەستگیرکراوە، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا رانیا سەفوەت دانی بەتاوانەکەیداناوە، بەڵام، دەڵێت، ئەو لە دۆخی بەرگریکردن لە خۆیدا بووە نەک مەبەستی بووبێت بیکوژێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە پۆلیسی قاهیرەوە رایگەیاند، رانیا سەفوەت ژنە پێشکەشکار لە "رادیۆی سکە"ی ناوخۆییان بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەری خوشکەکەی دەستگیرکراوە، راشیگەیاند، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا رانیا سەفوەت دانی بەتاوانەکەیداناوە، بەڵام، دەڵێت، "ئەو لە دۆخی بەرگریکردن لە خۆیدا بووە نەک مەبەستی بووبێت بیکوژێت."

پۆلیسی قاهیرە چیرۆکەکەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، رانیا سەردانی ماڵی خوشکەکەی دەکات، چونکە زانیاری دەستدەکەوتووە کە هاوسەری خوشکەکەی هۆکاری دەستگیرکردنی هاوسەرەکەی رانیابووە.

دەشڵێت، هاوسەرەکەی رانیا 600 هەزار جونەیی میسریی قەرزداربووە و لەدەست پۆلیس و دادگا هەڵهاتووە و خۆی حەشارداوە، بەڵام ئاوەڵزاواکەی، واتە هاوسەری خوشکەکەی رانیا؛ شوێنی خۆحەشاردانەکەی ئاشکرا کردووە و لەلایەن پۆلیسەوە هاوسەری رانیا دەستگیرکراوە.

هاوکات، کاتێک رانیا سەردانی ماڵی خوشکەکەی دەکات، لەگەڵ هاوسەری خوشکەکەیدا دەبێتە دەمەقاڵەیان و بەو چەقۆیەی لەسەر مێزی نانخواردنەکەدەبێت برینداری دەکات.

پۆلیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، دراوسێکانی ویستویانە بە برینداری بیگەییەننە نەخۆشخانە بەڵام پێشگەیشتنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گیان لەدەستدەدات.


AM:11:00:14/04/2021






ئه‌م بابه‌ته 22916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت