نرخی دۆلار به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و 100 دۆلاری ئه‌مریكی به 149 هه‌زار و 300 دیناره.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
شوان هادی، له نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ئێستادا 100 دۆلار بۆ 149 هه‌زار و 300 دینار به‌رزبووه‌ته‌وه.
له باره‌ی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار، شوان هادی وتی: "بانكی ناوه‌ندی نرخی دۆلاری به 147 جێگیر كردووه، بۆیه كاتێك خه‌ڵكی ئاسایی به‌و نرخه ده‌یكڕێت خۆ ده‌بێت كه هێنایه بازاڕه‌وه جیاوازی هه‌بێت، كه‌واته بازاڕ به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ڕوات".
وتیشی: "له چه‌ند رۆژی رابردوودا پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلارمان كردبوو كه له‌نێوان 147 بۆ 150 هه‌زار دینار و ره‌نگه سه‌روتریش زیاد بكات، به‌ڵام له‌وه‌دا جێگیر ده‌بێت".
PM:03:35:13/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 9880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت