ئه‌مریكا ئه‌م جۆره‌ ڤاكسینه‌ى راگرت


وێستگه‌ نیوز-
ئاژانسی تەندروستی فیدڕاڵی داوادەکات بەخێرایی ڤاکسینی جۆنسن جۆنسن رابگیرێت، ئەمەش دوای ئەوەی شەش کەس لەوانەی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە تووشی جۆرێكی دەگمەنی خوێن مەیین بوون. 

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی و  سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا دەڵێن، بۆماوەیەکی کاتی بەکارهێنانی ڤاکسینی جۆنسن جۆنسن هەڵدەپەسێرن، ئەمەش بۆ تاقیکردنەوەی سەلامەتی ڤاکسینەکە. 

بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا دەڵێن لەدوای وەرگرتنی ڤاکسینی جۆنسن جۆنسن شەش کەس تووشی جۆرێكی دەگمەنی خوێن مەیین بوونە کە هەر شەشیان خانمانن و تەمەنیان لەنێوان 18-48 ساڵانە، یەکێكیان مردووە و یەکێكی دیکەش لە دۆخێكی خراپدایە. 

بەپێی داتاکانی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا نزیکەی 7 ملیۆن کەس ڤاکسینی جۆنسن جۆنسنیان وەرگرتووە، سەنتەرە ئەمریکییەکە و دەزگای خۆراکی دەرمانی ئەمریکی داوادەکەن بۆماوەیەک تاوەکو بەدواداچوون دەکەن ڤاکسینەکە رابگیرێت. 


PM:02:37:13/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت