هەسەدە: لە کەمپی هۆڵ 158 داعشمان دەستگیرکرد


وێستگه‌ نیوز-
هێزەکانی سوریاى دیموکرات "هەسەدە" رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ئۆپراسیۆنەکانی 10 رۆژی رابردوودا لە کەمپی هۆڵ 158 داعشیان دەستگیرکردووە.

هێزەکانی سوریاى دیموکرات باسى لەوەشکردووە، لە ئۆپراسیۆنەکانی سەرەتادا 125 کەس لە کاربەدەستەکانی داعش دەستگیرکراون، کە 20 بەرپرسی باڵایان لە نێودایە و ژمارەیەکیشیان ژنن.

هەدەسە ئەوەشی خستووەتەڕوو، 33 ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە حەوتیان ژنبون، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ناویان لە لیستی داواکراوەکاندایە.

بەپێی هەسەدە، ئۆپراسیۆنەکانیان هەموو بەشەکانی کەمپەکەی گرتووەتەوە، جگە لە بەشی خێزانەکانی دەرەوەی رێکخراوی داعش.

باس لەوەشکراوە، ئەو کەسانەی لە کاتی هەڵمەتی هەسەدەدا دەستبەسەرکراون خەڵکی سوریا و عێراق و جەزائیرن.

بەپێی راپۆرتی نوسینگەی پەنابەرانی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاواش، کەمپی هۆل زیاتر لە 60 هەزار پەنابەری نەتەوە جیاوازەکانى تێدایە.

کەمپی هۆڵ؛ لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەیە و نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە باشوری شارۆچکەی هۆڵەوە دوورە، لە ئێستادا زیاتر لە 68 هەزار ئاوارە و پەنابەری شارە جیاجیاکانی سوریا و خێزانەکانی داعش و پەنابەرانی عێراقی تێدا نیشتەجێکراون.


PM:04:50:11/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت