ئێران: لە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا نزیکین
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند، ئەوان له رێككەوتن نزیكن، به‌ڵام رێگاكه ئاڵنگاری گه‌وره‌ی لەبەردەم هه‌ن، پێویسته ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌بێت بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م هه‌موو هۆشداریانه.
عه‌باس عراقچی، یاریده‌ده‌ری سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا تیمه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ئێرانی و، وڵاتانی زلهێز زۆر به چڕی كاریان له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتن كردووه. دانیشتنه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوو روونتر و باشترن، هه‌روه‌ها زۆر رێوشوێن به ته‌واوی روون كراونه‌ته‌وه.
عراقچی راشیگه‌یاند: "ئێستا له قۆناغێكداین كه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت به‌شێك له سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی لابدرێن".
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی ئێران و هاوبەشەکانی لە ئەوروپا رایگەیاندبوو، "گفتوگۆکان بونیادنەر بوون".
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ''پێشوازی لە گفتۆگۆکان دەکەین و هەنگاوێکی گرنگە''.
رۆژی 6ی نیسانی 2021، ئێران و وڵاتانی رووسیا، چین، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا لە ڤییەنا کۆبوونەوە، بەڵام ئەمریکا راستەوخۆ بەشداریی کۆبوونەوەکەی نەکرد.
AM:10:22:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت