پێشه‌وا هه‌ورامانی: ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانی پارتی ده‌ستگیركراون پێناسی حزبیان پێییه
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانی پارتی له سلێمانی ده‌ستگیركراون پێناسی حزبیان پێبووه، ده‌شڵێت: "پارتی و سلێمانی دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕاون".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له سلێمانی، پێشه‌وا هه‌ورامانی وتی: "هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی ده‌ستگیر كراون، پێناسی حزبییان پێ بووه".
راشیگەیاند: تەنها لە ماوەی رابردوودا 26 جار ته‌قه له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی _هه‌ڵه‌بجه كراوه، كۆی باره‌گاكانیان له سنووری پارێزگای سلێمانی 76 جار ته‌قه‌یان لێكراوه.
وتیشی: "ئێمه وێنه‌و ناوی تۆمهتبارهكانمان پێیه و ده‌یده‌نه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانیان ئه‌وان له سلێمانی دانابڕێنێت، چونكه پارتی و سلێمانی دوانه‌یه‌كی له‌یه‌ك دانه‌بڕاون.
PM:01:25:04/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت