ئەمریکا سزای نوێی بەسەر حزبوڵای عێراقدا سەپاند


وێستگە نیوز-
وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی کاری نایاسایی، خاوەندارێتی دوو پێگەی ئەلکترۆنی سەر بە حزبوڵای عێراق وەرگیراوەتەوە.

لەوبارەیەوە، راگ باریک جێگری داواکاری گشتی رۆژهەڵاتی ویلایەتی ڤێرجینیا رایگەیاند، پێویستە تۆڕی ئینتەرنێت وەکو ئامرازێکی پڕ چەککردنی رێکخراوە توندڕەوەکان بەکارنەهێنرێت و نەکرێتە بڵندگۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و توندوتیژی.

ئاماژەى بەوەشکرد، بەهۆی بەردەوامی لە کاری نایاسایی بڕیاریانداوە بە وەرگرتنەوەی خاوەندارێتی هەردوو پێگەى 'المعلومە' و 'ئاڕ ئێم ئێن'ی سەر بە حزبوڵای عێراق.

لە مانگی ٨ ساڵی رابردووشدا، ئەمریکا دەستیگرت بەسەر کەناڵی 'ئیتیجاهـ'ی سەر بە حزبوڵای عێراق بە تۆمەتی هاندانی بڵاوکردنەوەى زانیاری ناڕاست لەبارەی کۆرۆناوە و هاندانی توندوتیژى و جێبەجێکردنی پلانی وڵاتانی دیکە لە عێراقدا.


PM:05:08:26/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 1368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت