لە میسر بۆ ئەوەی گۆڕێک چۆڵ بکرێ تەرمەکەی ناوی دەدزن

‌دیمەنی گۆڕەکە

وێستگە نیوز-

لە میسر حاڵەتێکی نامۆ دەبێتە هەواڵی میدیاکان، دوای ئەوەی پیاوێک سەردانی گۆڕستان دەکات تەماشا دەکات گۆڕەکەی باوکی هەڵدراوەتەوە و تەرمەکەیان "دزیوە".


بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی، پیاوێک لەگەڵ منداڵەکانیدا سەردانی گۆڕی باوکی دەکات، بەمەبەستی یادکردنەوە و تێپەڕبونی دوو ساڵ بەسەر مردنیدا، بەڵام کاتێک تەماشا دەکات گۆڕەکەی شێوێندراوە و تەرمەکەشی دیار نییە، هەربۆیە دەستبەجێ پۆلیس ئاگاداردەکاتەوە کە تەرمی باوکی "دزراوە".

ئەو کوڕە ناوی ئەحمەد محەمەد ئەبو حەسەن-ە، باسی لەوە کردوە کە دوای ئەوەی دیمەنەکانی بینیوە بە چواردەوری گۆڕستانەکەدا گەڕاوە بەرلەوەی پۆلیس ئاگاداربکاتەوە، کاتێک بێهیوا بووە لە دۆزینەوەی تەرمی باوکی ئەوکات پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردوە، "بەر لە 18 ساڵ باوکی ئەو گۆڕەی بە موڵکی کڕیوە و بۆ ئەوەی کاتێک دەمرێت لەوێدا بەخاکبسپێردرێت، بەڵام کەسانێک هەبوون دەیانویست ئەو گۆڕە بۆ ئەوان بێت و ببنە خاوەنی ئەو موڵکە، هەربۆیە گومان دەکرێت دەستی ئەوانی تێدا بێت".

ئەبو حەسەن لای پۆلیس سکاڵای کردوە، تیشکی خستوەتە سەر ئەو کەسانەی پێشتر پەیوەندییان پێوەکردوە کە دەبێت ئەو گۆڕەیان بدەنێ و لەشوێنێکی دیکە باوکیان بەخاک بسپێرن، بەڵام کوڕەکانی بەو پێشنیارە قایل نەبوون، هەربۆیە کاتێک چونە گۆڕستان بەو شێوەیە گۆڕەکەی باوکیان بینییەوە.

لە ئێستادا تەنها ڕکابەی لەسەر شوێنی زیندوەکان نییە، بەڵکو لە وڵاتێکی وەک میسر لەسەر گۆڕی مردووەکانیش ململانێ هەیە و هەندێکجار بە مردووییش دەستبەرداری مافی کەسەکان نابن.

آثار قبر والد العائلة

مقبرة الأسرة في بني سويف



AM:12:06:24/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 3692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو