تەمەنی 125ساڵە و 40کیلۆگرام هەنگوین دەخوات

‌ئەحمەد بەدر

وێستگە نیوز-

پیاوێکی بەتەمەنی یەمەنی ساڵانە 40 کیلۆگرام هەنگوین دەخوات، نهێنی تەندروستەکەیشی سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی بۆ ئەو هۆکارە دەگەڕێنێتەوە، بەڵام  ئەو دەڵێت، "هەنگوینێکی ساغی دەستدەکەوێت کەلە هیچ شوێنێکی دیکە بوونی نیە".

دامەزراوەی AJ+عەرەبی بڵاویکردۆتەوە، ئەو پیاوە بە تەمەنە لەساڵی 1936ەوە لە فەلەستین دەژی و عاشقی خواردنی هەنگوینی ئەسڵە، وەک خۆی باسی کردووە منداڵەکانی لە یەمەن دەژین و لەو ناوچەیە جۆرە هەنگوینێکی ئەسڵ هەیە و بۆی دەنێرن، وەک خۆیشی باسی کردوە کە هەموو بەیانییەک لەدوای لە خەو هەستان بڕێک لەو هەنگوینە دەخوات.

ئەو پیاوە ناوی ئەحمەد بەدرە و تەمەنی نزیکەی 125 ساڵە، یەکێکە لە پیاوە بەتەمەنەکانی فەلەستین و بەهۆی ئەزمونە زۆرەکەی لە ژیانیدا خەڵکانێکی زۆر لە یەمەن دەیناسن، هەرچەندە تائێستاش ئەو پیاوە خاوەنی ناسنامەیەکی ڕاستەقینە نییە لەبەرئەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە ناتوانێت بەدروستی تەمەنی خۆی بژمێرێت.

بەدر لە ساڵی 1936ەوە ڕووی لە فەلەستین کردوە و بەشداری چەندین شۆڕشی چەکداری لەدژی بەریتانییەکان کردوە، هەربۆیە مەبەستی بووە هەموو تەمەنی لە کەری غەززە بەسەربەرێت و نەگەڕاوەتەوە بۆ یەمەن.


PM:02:59:18/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 7868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو