عه‌لی به‌كر: به یه‌كجاری گه‌ڕاینه‌وه هه‌ولێر
وێستگەنیوز-
عه‌لی به‌كر، باوكی خه‌نده عه‌لی، كچه گۆرانیبێژ، به یه‌كجاری گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر و ده‌ڵێ: "ده‌ست به كاری هونه‌ری ده‌كه‌ینه‌وه".
عه‌لی به‌كر به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاندوە، "ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه 2021/2/27، له‌گه‌ڵ خه‌نده‌ی كچم به یه‌كجاری گه‌ڕاینه‌وه هه‌ولێر، ده‌ست به كاری هونه‌ریش ده‌كه‌ینه‌وه".
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر عه‌لى به‌كر له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی ده‌یانویست بگه‌نه یه‌كێك له وڵاته ئه‌ورووپییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی و مه‌ترسیی ڕێگاكه له یۆنانه‌وه گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر.
عه‌لی به‌كر جگه له‌وه‌ی خۆی گۆرانی و به‌ند ده‌ڵێ، تێكستی گۆرانی و به‌ند بۆ كچه‌كه‌شی ئاماده ده‌كات، به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیان زیاتر له ئاهه‌نگ و دانیشتنه تایبه‌تییه‌كاندا پێشكه‌ش كردووه.
AM:09:44:28/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 33436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت