له‌یدی گاگا نیو ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ی‌ بۆ بكات

‌لەیدی گاگا

وێستگەنیوز-

پاش بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئاماژە بەوە دەکەن ئەو کەسەی سەگەکانی هونەرمەندی بەناوبانگی ئەمەریکا لەیدی گاگای دەبرد بۆ پیاسە تەقەی لێکراوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە گاگا ڕایگەندووە ئەو هونەرمەندە خەڵاتی 500 هەزار دۆلاری تەرخان کردووە بۆ گێڕانەوەی سەگەکانی بە ناوی کۆجی و گەستاڤ کە لە هۆلیوود دزراون.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل دەڵێت هونەرمەند گاگا، کە بەمدواییانە لە مەڕاسیمی سوێندخواردنی سەرۆک جۆو بایدن سرودی نیشتمانی وت، لە مانگی ڕابردوو چوو بۆ ڕۆما بۆ فیلمێک. سێ سەگەکەی لە هۆڵیوود مابوونەوە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت ئێوارەی چوارشەممە کاتێک ئەو کەسەی پیاسەی بە سەگەکان کردووە تەقەی لێکراوە. سەگی سێهەم ڕزگاری بووە بەڵام دووانەکەی تر دزراون.

ئێستاش هونەرمەندەکە نیگەرانە و دەڵیت نیو ملیۆن دۆلار دەدات بە هەر کەسێک سەگەکانی بۆ بهێنێتەوە.


PM:11:42:25/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 7652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو