به هێڵه‌كانی له‌پی ده‌ستدا كه‌سایه‌تیی خۆت بزانه
وێستگه نیوزـ
ئه‌و هێڵانه‌ی كه له له‌پی ده‌ستی مرۆڤدا هه‌ن زانیاریی زۆر له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیت ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بزانیت چۆن كه‌سێكیت، ته‌ماشای یه‌كه‌م هێڵی ژێر په‌نجه‌كانی له‌پی ده‌ستی چهپتخۆت بكه كه به (هێڵی دڵ) ناسراوه.
ئه‌م هێڵه له ده‌ستی چه‌پدا یه‌كه‌م هێڵه كه كه‌وتوته ژێر په‌نجه‌كان و له په‌نجه تووتهوه ده‌ست پێده‌كات، هێڵه درێژه‌كه ده‌گاته په‌نجه‌ی شایه‌تمان، هێڵی مامناوه‌ند تا نێوان په‌نجه گه‌وره و په‌نجه‌ی شایه‌تمانه و هێڵی كورتیش تا په‌نجه گه‌وره ده‌ڕوات.
ته‌ماشای له‌پی ده‌ستی چه‌پی خۆت بكه و به‌راودی هێڵی ده‌ست و ئه‌م وێنه‌یه بكه و پاشان خۆت بناسه:
1- هێڵه درێژه‌كه
ئه‌م هێڵه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه تۆ كه‌سێكی كراوه و خۆشه‌ویستیت، تۆ له‌و جۆره‌یت كه هه‌موو كه‌س حه‌ز ده‌كات لێی نزیك بیت، ئه‌م هێڵه درێژه ئاماژه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جار ئه‌و كه‌سه باوه‌ڕ به چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كانیش ده‌كات.
2-هێڵی مام ناوه‌ند
ئه‌م هێله ده‌كه‌وێته نێوان په‌نجه گه‌وره و په‌نجه‌ی شایهتمانهوه، ئه‌گه‌ر هێڵی له‌پی ده‌ستی تۆ به‌مجۆره‌یه، ئه‌وا واتای ئه‌وه‌یه كه‌سێكیت هاوسه‌نگیت پاراستووه و ده‌توانیت هاوسه‌نگیی نێوان مه‌نتق و هه‌ست و سۆز رابگریت، تۆ كه‌سێكی سروشتێكی ساغت هه‌یه. تۆ له په‌یوه‌ندییه سۆزدارییهكانتدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت و كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی كارت لێ ناكات.
3-هێڵی كورت
ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه تۆ كه‌سێكی خۆپه‌رستیت، ته‌نها به‌رچاوی خۆت ده‌بینیت و بیر له خۆت ده‌كه‌یته‌وه.
PM:03:15:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 15176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت