گۆڕانکارییە نوێیەکانی وەتس ئەپ رووبەڕووی رەخنەی توند دەبێتەوە


وێستگەنیوز-

تۆڕی کۆمەڵایەتی وەتس ئەپ لەدواین هەنگاویدا بەئاڕاستەی کۆکردنەوەی زانیاری و هاوبەشی لەچەند پرۆگرامێکدا، بڕیاریداوە ناو، شوێنی جوگرافی، زانیارییەکانی ژمارە تەلەفۆنەکە لەگەڵ کۆمپانیای فەیسبوکدا هاوبەشی پێ دەکات، ئەوەش ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی روبەڕوی رەخنەکردوەتەوە لەلایەن بەکارهێنەرانییەوە کەلەئێستادا 2.2 ملیار بەکارهێنەری هەیە.

تۆڕی کۆمەڵایەتی وەتس ئەپ لەبارەی هاوبەشی پێکردنی زانیارییەکان لەگەڵ کۆمپانیای فەیسبوک باسی لەوەکردوە، دڵنیایی دەدەن کە زانیارییە کەسییەکان لەناو داتاکانیادا پارێزراو و سەلامەت دەبەن، بەڵام ل ەئێستادا ناو، شوێنی جوگرافی و زانیارییەکانی ژمارە تەلەفۆنەکان لەگەڵ فەیسبوکدا هاوبەشی پێ دەکەن، ئامانج لەو هەنگاوەش بەدەستگەیشتنی "زانیارییە لەبارەی خزمەتگوزارییەکان، تۆمارکردنی هەژماری نوێ و چۆنیەتی پەیوەندی کردن لەگەڵ ئەوانی دیکەدا".

لەگۆڕانکارییەکەدا ئەوەش هاتوە، زانیارییەکانی دیکەی وەک "کۆدی ناوچە و وڵاتەکان، بۆ زانیاری لەبارەی ئەو وڵاتەی خزمەتگوزارییەکەی تێدا بەکاردەهێنرێت" لەگەڵ فەیسبوکدا هاوبەشی پێدەکرێت، لەبەرامبەریشدا وەتس ئەپ داتاکانی فەیسبوک لەسەر ئاستی جیهان بەکاردەهێنێت.

بڕیارەکە رووبەڕووی رەخنەی توندی رێکخراوەکانی داکۆکیکار لەبەکارهێنەرانی ئنتەرنێت بووەتەوە و داوا دەکەن وەک هەڵوێستێک بەکارهێنانی وەتس ئەپ رابگیرێت، یەکێک لەو کەسانەش بڕیاریداوە بەکارهێنانی وەتس ئەپ رابگرێت ئیلۆن ماسک بزنسمانی ئەمریکی خاوەنی کۆمپانیای تێسلایە کەدوێنێ وەک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان دیاریکرا و سامانەکەی 185 ملیار دۆلاری تێپەڕاند، ئیلۆن ماسک بڕیاریداوە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Signal" وەک جێگرەوە بەکاربهێنێت.

هـ.هـ


PM:09:55:09/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 9948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو