سه‌گێكی پۆلیسی دوای توشبون به كۆرۆنا، كه‌ره‌نتین كرا
سه‌گێک له جۆری German shepherd
وێستگه نیوزـ
ئه‌و سه‌گه پۆلیسیه‌ی له هۆنگ كۆنگ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و شاره‌وه كه‌ره‌نیت ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی ساوس چاینه مۆرنینگ پۆست بڵاویكرده‌وه كه سه‌گه‌كه له جۆری German shepherdه و توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، سه‌گه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی هۆنگ كۆنگ كاری پێ ده‌كرێت و 13 سه‌گی دیكه‌شی له‌گه‌ڵدایه.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردوه كه پۆلیسێك له‌ناو ئه‌و حه‌وت پۆلیسه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كان كار ده‌كه‌ن، ئه‌ویش توشی ڤایرۆسه‌كه بووه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستیی فڕۆكه‌خانه پشكنینیان بۆ سه‌گه‌كان كردوه و ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخستووه كه 13 سه‌گه‌كه‌ی دیكه توشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بوو، هه‌ربۆیه به‌رپرسان سه‌گه توشبوه‌كه‌یان كه‌ره‌نتین كردوه.
PM:11:07:15/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 5868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت