خواوه‌ندی ئاژاوه..ئه‌و ههسارۆچكهیهی په‌له‌یه‌تی بیدات به زه‌ویدا
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
زانایانی گه‌ردونناسی هۆشداری له هاتنی هه‌سارۆچكه‌یه‌ك به‌ره‌و زەوی ده‌ده‌ن كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن سات به سات خێراییه‌كه‌ی به‌ره‌و زه‌وی زیاد ده‌كات و وه‌ك په‌له‌ی بێت بۆئه‌وه‌ی به‌ر زه‌وی بكه‌وێت، زاناكان پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌سارۆچكه‌كه له‌ماوه‌ی 48 ساڵی داهاتوودا به‌ر زه‌وی بكه‌وێت كاره‌سات له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
زانایانی گه‌ردونناسی له زانكۆی هاوای رونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه داوه و ناویان ناوه "خواوه‌ندی ئاژاوه"، چونكه وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌سارۆچكه‌كه په‌له‌یه‌تی بیدات به زه‌ویدا و ئه‌وه‌ش كه خێرای كردوه، ئه‌و تیشكدانه‌وه ناڕێكهیه كه له رێگه‌ی هاتنی به‌ره‌وی زه‌ویدا هه‌یه و وای لێكردوه زۆر خێرا بێت.
زاناكان واده‌ی به‌ركه‌وتنی ههسارۆچكهكهیان به زه‌وی دیاریكردوه و پێشبینی ده‌كه‌ن له 12ی نیسانی ساڵی 2068 بیدات به زه‌ویدا و كاره‌سات بخوڵقێنێت، پانیی هه‌سارۆچكه‌كه 1000 پێ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر خۆی به زه‌ویدا بكێشێت، ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه وایه 880 ملیۆن تۆن ماده‌ی TNT ئه‌گه‌ر به یه‌كجار بته‌قێته‌وه.
به‌پێی زانیاریی گه‌ردونناسان، "خواوه‌ندی ئاژاوه" نیكل و ئاسن له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی زانراوه، ئه‌وه‌یه كه درێژكۆله و تاڕاده‌یه‌ك زهبهلاحیشه.
هه‌سارۆچكه‌كه له 19ی ته‌مموزی 2004 له‌لایه‌ن زانایانی گه‌ردونناسی له بنكه‌ی چاودێریی "كیت بیك"ی ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا ئاشكرا كرا و زاناكان بینیان كه "خواوه‌ندی ئاژاوه" به‌ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه و به ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك ساڵیش خولانه‌وه‌یه‌ك به‌ده‌وری زه‌ویدا ته‌واو ده‌كات.
له‌وكاته‌وه چاودێریی ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵیشدا به‌هۆی ته‌له‌سكۆبی "سۆپارۆ" هه‌سارۆچكه‌كه بینرایه‌وه و تێبیی ئه‌وه كرا كه خێراییه‌كه‌ی زیاتر بووه و هه‌سارۆچكه‌كه هه‌ڵپه‌ی زیاتر ده‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌و زه‌وی بێت.
كه یه‌كه‌مجار "خواوه‌ندی ئاژاوه" دۆزرایه‌وه، گه‌ردونناسان پێشبینییان كردبوو ساڵی 2029 خۆی به زه‌ویدا بكێشێت و رێژه‌ی پێشبینییه‌كه ته‌نها 2.7% بوو، به‌ڵام زانیارییه‌كانی ئێستا ده‌ڵێن كه له ساڵی 2029 هه‌سارۆچكه‌كه به سه‌لامه‌تی و له‌دووریی 19 هه‌زار و 794 میل به‌لای زه‌ویدا ده‌ڕوات و دوا پێشبینیش بۆ به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كه، ساڵی 2068ه.
PM:07:36:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 13876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت