كاریگه‌رییه‌كی نوێی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر توشبوانی كۆرۆنا ده‌رده‌كه‌وێت
وێستگه نیوزـ
"ته‌مومژیی مێشك"، ئه‌و نیشانه نوێیه‌یه كه له‌سه‌ر هه‌ندێك یان زۆرێك له‌و كه‌سانه ده‌ركه‌وتوه كه له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئاماری چاكبوان له كۆرۆنا تا راده‌یه‌ك دیاره، به‌ڵام ئه‌و ئامارانه روون نین كه تایبه‌تن به مانه‌وه‌ی ئاسه‌واره جیاوازه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه، به‌تایبه‌ت ئاسه‌واره درێژخایه‌نه‌كان.
چۆرتی ئه‌جنیهۆرتی، پزیشكی پسپۆڕی ده‌مار به كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی ئه‌مریكای رایگه‌یاندوه كه "ناڕوونی یان نا سافی یان ته‌مومژی له مێشك"دا نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و مرۆڤ توشی سه‌رئێشه‌ی توند ده‌كات و له‌وانه‌شه هه‌ندێكجار بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بیره‌وه‌ریی بوه‌ستێنێت، ئه‌م نیشانه‌یه‌ش وه‌ك نیشانه‌كانی له‌رینه‌وه و له‌رزین له مێشكدا وایه.
پێشتریش پزیشكه‌كان هۆشدارییان دابوو له‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنا داوی چاكبونه‌وه هه‌ستی بیستن له‌ده‌ست بده‌ن یان هه‌ستی بیستنیان لاواز بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ریی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر مولوله خوێنه‌كانی گوێ.
ماسیۆ ستیوارت، مامۆستای یاریده‌ده‌ر له پزیشكی قوڕگ و لوت و گوێ له زانكۆی جۆنز هۆپكینز به تۆڕی سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاندوه كه هه‌رچه‌نده ڤایرۆسه‌كه له‌رێگه‌ی لوت یان ده‌مه‌وه ده‌چێته له‌شی مرۆڤ، به‌ڵام كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر گوێ هه‌یه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانیش كه 138 توشبوی كۆرۆنا به‌شدارییان تێدا كردبوو، بۆی ده‌ركه‌وتوه كه 13%ی ئه‌و توشبوانه دوای چاكبونه‌وه‌یان توشی دیارده‌ی زیكه زیك له گوێ دا بوون، ئه‌وه‌ش دوای دوو مانگ ده‌رچونیان له نه‌خۆشخانه.
PM:07:51:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 14840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت