موشه‌كێكی ناسا دوای 54 ساڵ لە ونبونی به‌ره‌و زه‌وی دێته‌وه
وێستگه نیوزـ
زانایانی ناسا سه‌رسامبوون به هه‌واڵێكی سه‌یر، زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وت كه موشه‌كێكی ونبونی به‌رله 54 ساڵ، ئێستا رێچكه‌ی گرتوه و به‌ره‌و زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد كه زانایانی ئاژانسی ئاسمانیی ناسای ئه‌مریكا مانگی رابردوو تێبینیی ته‌نێكی گوماناوییان كردوه كه قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر ده‌بێت، سه‌ره‌تا زاناكان وایانزانیوه ئه‌و ته‌نه هه‌سارۆچكه‌یه‌كی بچوكه و ناویان نا 2020 SO، به‌ڵام ئێستا له‌و گومانه پاشگه‌زبونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن ئه‌و ته‌نه موشه‌كێكی جۆری "سینتۆر"ه كه كه‌شتیی ئاسمانیی "سێرڤه‌ر لانده‌ر2"ی ئه‌مریكا 54 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمانی كردبوو.
له ساڵی 1966 تیمێكی سه‌ربه ئاژانسی ناسا هه‌وڵی نیشتنه‌وه‌یان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ دا، تیمه‌كه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه دوای چونه‌ناو خولگه‌ی هه‌ساره‌ی خۆره‌وه، ئه‌و موشه‌كه جارێكی دیكه نابیننه‌وه كه پێی رۆیشتبونه بۆشایی ئاسمان.
موشه‌كه‌كه كاتێك دیارنه‌ما كه خولگه‌ی ده‌وره‌ی خۆر موشه‌كه‌كه‌ی بۆخۆی راكێشابوو، ئه‌وه‌ش وایكرد كه پرۆسه‌ی چونه سه‌ر مانگی ئه‌و تیمه شكست بهێنێت، چونكه له‌وكاته‌دا یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانی كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه له‌كاركه‌وت و ئاگری گرت.
ئێستا موشه‌كه‌كه به‌ره‌و زه‌وی دێت، له‌وباره‌یه‌وه پۆل چۆداس، پسپۆڕی موشه‌ك له ئاژغانسی ناسا ده‌ڵێت "زۆر په‌رۆشم بۆ هاتنی ئه‌و موشه‌كه، دۆزینه‌وه‌ی موشه‌كه ونبوه‌كان خولیای منه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م".
ئاشكراشیكردوه كه هاتنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كه به‌ره‌و زه‌وی، روداوێكی نائاساییه و موشه‌كه‌كه به خێرایی هه‌زار و 500 میل له‌كاتژمێرێكدا به‌ره‌و زه‌وی دێت، ئه‌م خێراییه‌ش سه‌باره‌ت به هاتن به‌ره‌و رووی زه‌وی، زۆر هێواش و له‌سه‌ر خۆیه.
پسپۆڕه‌كه پێشبینیشی كردوه كه موشه‌كه‌كه له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوه‌وه بۆ ماوه‌ی 4 مانگ له خولگه‌ی زه‌ویدا بمێنێته‌وه و ئینجا دووباره به‌ره‌و خولگه‌ی ده‌وری خۆر له مانگی ئازاری داهاتودا مل ده‌نێت و به‌ركه‌وتنی به زه‌وی له‌مجاره‌دا ئه‌گه‌رێكی دووره و ئه‌و كاره روونادات.
PM:04:59:12/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 10384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت