به‌ڤیدیۆ..روداوێكی سه‌یر، رانه مه‌ڕێك ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌ستاون و ناجوڵێن
وێستگه نیوزـ
هاوڵاتییه‌كی به‌ریتانی به مۆبایله‌كه‌ی دیمه‌نێكی سه‌یری تۆمار كرد، دیمه‌نه‌كه‌ش ئه‌وه بوو كه رانه مه‌ڕێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له شوێنی خۆیان وه‌ستاون و هیچ جوڵه‌یه‌ك ناكه‌ن.
هاوڵاتییه به‌ریتانیه‌كه به‌ناوی رۆری ده‌یڤس، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو چووبوه ناوچه‌ی لیك دیستریكت له ناوچه گوندنشینه‌كانیبه‌ریتانیا و كه سه‌ره‌تا مه‌ڕه‌كانی بینی بوو هیچ گوێی پێ نه‌دابوون.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك رۆری دووباره چاوی كه‌وتبووه‌وه سه‌ر مه‌ڕه‌كان، كه‌چی ته‌ماشای كردبوو هه‌ر له شوێنی خۆیانن و هیچ نه‌جوڵاون، كوڕه‌كه ئه‌مه‌ی زۆر پێ سه‌یر بووه هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه كه ڤیدیۆی مه‌ڕه‌كان تۆمار بكات و پرسیار له‌وه بكات بۆچی ئه‌م مه‌ڕانه ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ ناجوڵێن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وتراوه كه هه‌ندێك جار مه‌ڕ له كاتی بارانی به‌خوڕ و كه‌شوهه‌وای سارد و شێ‌دار به‌وجۆره ده‌وه‌ستن و هیچ ناجوڵێن.
PM:07:52:16/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 9656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت