ئایفۆن11 سه‌ركه‌وتنێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بەدەستهێنا
وێستگە نیوز-
ئایفۆن 11 دوای كه‌وتنه بازاڕه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی تۆماركرد، ئه‌و هۆكاره وای له كۆمپانیای ئه‌پڵ كرد به ڕێژه‌ی 10% به‌رهه‌مه‌كانی زیاد بكات.
له راپۆتێكدا رۆژنامه‌ی نیكای ئاسیان ریڤیۆن "Nikkei Asian Review"، ئاشكرایكرد كه به‌كارهێنه‌ران خواستی زیاتریان له سه‌ر مۆبایلی ئایفۆن 11 هه‌یه، به‌و هۆیەوه كۆمپانیاكه هه‌شت ملیۆن مۆبایلی دیكه به‌رهه‌م ده‌هێنێت به سه‌رجه‌م قه‌باره‌كانییه‌وه.
به پێی راپۆرته‌كه زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌رزانترینه‌و زیاتر بۆ "ئایفۆن 11"ه‌یه كه نرخه‌كه‌ی له 700 دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات، له‌گه‌ڵ ئایفۆن 11 پرۆ كه نرخه‌كه‌ی له هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات، له كاتێكدا جۆری پرۆ ماكس هه‌مان خواستی له‌سه‌ر نییه.
سه‌ره‌ڕای خواستی زۆری به‌كارهێنه‌ران و بوژانه‌وه‌ی بازاڕی ئه‌پڵی نوێ، به‌ڵام هه‌ندێك له بازرگانان بۆ رۆژنامه یابانییه‌كه گومان و دوودڵیان هه‌یه به‌و جۆره خواستی به‌كار هێنه‌ران به هه‌مان ئاست به‌رده‌وام بێت.
ئه‌م هه‌واڵانه هاوكاته له‌گه‌ڵ پاشك‌شه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان له بازاڕی جیهانیدا به شێوه‌یه‌كی گشتی، له به‌رامبه‌ردا پسپۆران بڕوایان وایه له ساڵی 2020 بازاڕیان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی پێشوو، ئه‌وەش له ئه‌نجامی بڵاو بوونه‌وه‌ی "نه‌وه‌ی پێنجه‌م" كه مۆبایله نوێیه‌كان به شێوه‌یه‌كی باشتر ئه‌و خزمه‌تگوزاریه به‌كار ده‌خه‌ن.
د . ح
PM:04:19:05/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 14448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت