بەهێزترین کۆمپیوتەر لە جیهاندا



وێستگە نیوز-

کۆمپانیای گوگڵ بەهێزترین کۆمپیوتەر لە جیهاندا بەرهەمدەهێنێت.

رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز ئاشکرای کردووە کۆمپانیای گوگڵ توانیویەتی بەهێزترین کۆمپیوتەری جیهان بەرهەمبهێنێت.

بەپێی رۆژنامەکە کۆمپیوتەرە بەهێزەکە دەتوانێت بە خێراییەکی زۆر زیاتر لە کۆمپیوتەری Summit کە کۆماپانیای IBM بەرهەمیهێناوە ئەرکەکانی جێبەجێ بکات، لەکاتێکدا کۆمپیوتەرەکەی ئەو کۆمپانیایە بە بەهێزترین کۆمپیوتەر لە جیهاندا ناوی دەبرا.

ئەو رۆژنامە بەریتانیە نوسیویەتی ئەو پرۆسەی ژمێرەییەی کە کۆمپیوتەری IBM لە ماوەی 10 هەزار ساڵدا ئەنجامی دەدات، کۆمپیوتەرە نوێیەکەی کۆمپانیای گوگڵ دەتوانێت لە ماوەی 200 چرکەدا بەدەستیبهێنێت.

ئەم زانیاریانەی رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە بۆ یەکەم جار لەسەر ماڵپەڕی ئاژانسی "ناسا" بڵاوکراونەوە بەڵام دوای ماوەیەکی کەم راپۆرتەکە لە ماڵپەڕەکەدا لابرا.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کۆمەڵێک دیزاینەری گوگڵ ئەم کۆمپیەتەرەیان بە هەنگاوێکی گرنگ لە پرۆسەی ژمێرەیی فراواندا دەستنیشان کردووە.

لای خۆشیەوە کۆمپانیای گوگڵ رەتیکردووەتەوە هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە بدات.


AM:11:50:23/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 8036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو