له توركیا ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری هه‌رێم ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز –
به فه‌رمانی والی شاری ترابزۆنی توركیا، ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌شتیارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه دوێنێ هێرشیان كرایه‌سه‌ر، ده‌ستگیركران و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كرایه‌وه.
رۆژی پێنجشەممە لە شاری ترابزۆنی توركیا دوای ئەوەی ژمارەیەك گەشتیاری هەرێم ویستبوویان بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرن، لەلایەن توركە رەگەزپەرەستەكانەوە بە توندی هێرشیان كرابووەسەر و لێیان درابوو.
ماڵپەڕی (Arti Gerçek)ی تورکی کە گرتەیه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ژمارەیەک هاوڵاتی تورك هێرشیان كردووەتە سەر گەشتیارێکی کوردی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا ویستوویەتی بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرێت.
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەداوە "گروپێکی گەشتیاری 50 کەسی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عیراق سەردانی چیایەکی گەشتیاریان کردوە لە شاری ترابزۆنی تورکیا یەكێك لە گەشتیارەكان ویستویەتی بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرێت، بەڵام لەو كاتەدا لەلایەن ژمارەیەكی هاوڵاتی توركەوە هێرشی دەكرێتە سەر و ئاڵاکەیان لێسەندووە".
ماڵپەرەکە ئەوەشی وتوە "ئەو هاوڵاتیە تورکانە وتویانە دەبێت ئەو گەشتیارانە لە شارەکەیان بکرێنە دەرەوە".
دوای رووداوه‌كه‌ش والی ترابزۆن راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی ئوزون گولی چای كارا نزیكه‌ی په‌نجا ھاوڵاتی گه‌شتیاری باكوری عیراق كه له ناویاندا ٩ كه‌سیان به په‌ڕۆی نوسراو به - كوردستان - یان بۆ وێنه گرتن به‌رز كردبوه‌وه له‌لایه‌ن ھاونیشتمانانمانه‌وه ھه‌ڵوێست و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه".
والی ترابزۆن ده‌ڵێت: "ھێزه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه شوێنه‌كه و ھاونیشتمانانیان ئارام كرده‌وه و ره‌وشه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد و ھه‌ر 9 ھاوڵاتیه عیراقیه‌كه بۆ كردنه‌وه‌ی په‌ڕاو برانه به‌رده‌م دادگای چایكارا و به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران".
AM:11:09:19/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت