وته‌بێژی یه‌كێتی: قسەکانی مەحمود سەنگاوی گوزارشت لە هەڵوێستی حزب ناکات
لەتیف شێخ عومەر.. مەحمود سەنگاوی
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی چەند قسەیەكی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە بڵاودەكاتەوە و رای دەگەیەنێت، قسەكانی بۆچوونی خۆیەتی.
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "بەهەموولایەكی رادەگەیەنین، ئەو وتانەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی كە بڵاوكراوەتەوە، گوزارشت لە هەڵوێستو سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكات".
ده‌شڵێت: "ئێمە سەرەرای رێزی تایبەتیمان بۆ كاك مەسعود بارزانی، پەیوەندییەكی دۆستانەی مێژوویی كۆمان دەكاتەوە، ئێستایش بەپەرۆشەوە، پێكەوە هەنگاو بۆ پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە دەنێین و هەر دوێنێش لەمیانی كۆبونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەردوولاماندا، جەخت لەسەر پێویستی فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام و هێورو دۆستانە كرایەوە، تا بتوانین پێكەوە بە یەكگرتووی رووبەرووی مەترسیەكان ببینەوەو، پەلە بكەین لە تەواوكردنی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی رێكەوتنەكانی نێوانماندا".
ده‌شڵێت: "دیسانەوە دووپاتی دەكەینەوە، كە تەنها لێدوان و وتەكانی وتەبێژی رەسمی یەكێتی گوزارشت لە ڕاو بۆچوون و هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات".
روونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه كه مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له وتارێكیدا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه پێشكه‌شی ژماره‌یه‌ك له رێكخستنه دێرینه‌كانی حزبه‌كه‌ی له شارەکانی کفری و کەلار و دەرباندیخان كرد، رایگه‌یاند: "له‌به‌ر یه‌كپارچه‌یی گه‌لی كورد زۆر شتمان قبوڵكردووه، به‌ڵام ئیتر پێیان ده‌ڵێین به‌سه ئیتر و خۆمان و خه‌باتمان له‌پارتی به گه‌وره‌تر ده‌زانین".
مه‌حمود سه‌نگاوی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه: "ئه‌گه‌ر پارتی باسی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌كه‌ن، هه‌مووان تیایدا به‌شداربووین، شۆڕشی ئه‌یلول شۆڕشی هه‌موومان بووه به‌ته‌نیا شۆڕشی پارتی نه‌بووه، كاتێك ئه‌وان ئاشبه‌تاڵیان كرد مه‌لا مسته‌فا له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی كه‌یهان ده‌یوت (كاری من ته‌مام شود"، ئێمه هاتینه‌وه و ده‌یان قاره‌مانی خۆمان كرده قوربانی بۆ ئازادی ئه‌م وڵاته".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ره‌خنه‌ی توند له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "ئه‌و تاوانبار و خۆفرۆشانه‌ی ئه‌و كاته خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌گرت و راده‌ستی به‌عسییه‌كانیان ده‌كردن، ئه‌و خائینانه‌ی به‌دوای هێزی پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان و رێكخستنه‌كانی ئێمه‌یان ده‌دا به ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سێداره‌یان بده‌ن، ئێستالای كاك مه‌سعود بارزانی جه‌نه‌ڕاڵن و ئه‌ویش شه‌رم ناكات و خۆی له یه‌كێتی نیشتمانی به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت".
سه‌نگاوی وتیشی:"به‌ڵام زۆر بچوكه، ئه‌گه‌ر پیاوێكی بچوك نه‌بوایه دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌یانێكی ده‌رده‌كرد و ده‌یوت ئیتر من پارتی نیم و سه‌رۆكی كوردم و هه‌ر چی كێشه‌یه‌كتان هه‌بوو بێنه لای من، ئیتر پارتی نیم".
راشیگه‌یاند كه "كاك مه‌سعود پیاوێكی بچكۆله‌یه و نه‌یتوانی ئه‌وه بكات، نه‌یتوانی ببێته پیاوێكی گه‌وره كه سه‌ركردایه‌تی كورد بكات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له وتاره‌كه‌یدا باسی له حوكمڕانی هه‌رێم كرد و وتی: "ئومێد ده‌كه‌م نه‌یگه‌یه‌ننه دوو ئیداره‌یی، ئێمه دژی دوو ئیداره‌یین، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت سیاسه‌ته‌كه‌یان به‌وشێوه‌یه‌بێت، هیچ مانعێكمان نییه ئیداره‌ی خۆمان داده‌نێین و نه‌وته‌كه‌ی خۆمان كه ئه‌و ده‌یبات دهیفرۆشێت، خۆمان به‌كاری دێنین".
راشیگه‌یاند كه "ئومێد ده‌كه‌ین پارتی ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌كه‌ن جارێكی تر باسی كاریزمایه‌كی وه‌ك مام جه‌لال له بۆنه‌كاندا نه‌كه‌ن، پێموایه ئه‌وه ئیهانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه به‌تایبه‌تی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نابێت ئه‌و ئیهانه‌یه قبوڵ بكات، قوبادهكهی ئێمه‌ش ئه‌وه نه‌بوو، گه‌ر ئه‌وه‌بوایه ده‌بوایه كه باسی مام نه‌كرا شوێنه‌كه‌ی به‌جێهێشتایه".
هــ. ر
PM:06:04:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 9808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت