مه‌حمود سه‌نگاوی هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر مه‌سعود بارزانی
وێستگه نیوز -
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و به "بچوك" ناوی ده‌بات، راشیگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر پارتی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئێستای به‌رده‌وام بێت "هیچ مانعێكمان نییه ئیداره‌ی خۆمان داده‌نێین".
له وتارێكدا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه پێشكه‌شی ژماره‌یه‌ك له رێكخستنه دێرینه‌كانی حزبه‌كه‌ی له شارەکانی کفری و کەلار و دەرباندیخان كرد، مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی:"له‌به‌ر یه‌كپارچه‌یی گه‌لی كورد زۆر شتمان قبوڵكردووه، به‌ڵام ئیتر پێیان ده‌ڵێین به‌سه ئیتر و خۆمان و خه‌باتمان له‌پارتی به گه‌وره‌تر ده‌زانین".
مه‌حمود سه‌نگاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌گه‌ر پارتی باسی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌كه‌ن، هه‌مووان تیایدا به‌شداربووین، شۆڕشی ئه‌یلول شۆڕشی هه‌موومان بووه به‌ته‌نیا شۆڕشی پارتی نه‌بووه، كاتێك ئه‌وان ئاشبه‌تاڵیان كرد مه‌لا مسته‌فا له‌سه‌ر رۆژنامه‌ی كه‌یهان ده‌یوت (كاری من ته‌مام شود"، ئێمه هاتینه‌وه و ده‌یان قاره‌مانی خۆمان كرده قوربانی بۆ ئازادی ئه‌م وڵاته".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ره‌خنه‌ی توند له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "ئه‌و تاوانبار و خۆفرۆشانه‌ی ئه‌و كاته خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌گرت و راده‌ستی به‌عسییه‌كانیان ده‌كردن، ئه‌و خائینانه‌ی به‌دوای هێزی پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان و رێكخستنه‌كانی ئێمه‌یان ده‌دا به ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سێداره‌یان بده‌ن، ئێستالای كاك مه‌سعود بارزانی جه‌نه‌ڕاڵن و ئه‌ویش شه‌رم ناكات و خۆی له یه‌كێتی نیشتمانی به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت".
سه‌نگاوی وتیشی:"به‌ڵام زۆر بچوكه، ئه‌گه‌ر پیاوێكی بچوك نه‌بوایه دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌یانێكی ده‌رده‌كرد و ده‌یوت ئیتر من پارتی نیم و سه‌رۆكی كوردم و هه‌ر چی كێشه‌یه‌كتان هه‌بوو بێنه لای من، ئیتر پارتی نیم".
راشیگه‌یاند كه "كاك مه‌سعود پیاوێكی بچكۆله‌یه و نه‌یتوانی ئه‌وه بكات، نه‌یتوانی ببێته پیاوێكی گه‌وره كه سه‌ركردایه‌تی كورد بكات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له وتاره‌كه‌یدا باسی له حوكمڕانی هه‌رێم كرد و وتی: "ئومێد ده‌كه‌م نه‌یگه‌یه‌ننه دوو ئیداره‌یی، ئێمه دژی دوو ئیداره‌یین، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت سیاسه‌ته‌كه‌یان به‌وشێوه‌یه‌بێت، هیچ مانعێكمان نییه ئیداره‌ی خۆمان داده‌نێین و نه‌وته‌كه‌ی خۆمان كه ئه‌و ده‌یبات دهیفرۆشێت، خۆمان به‌كاری دێنین".
راشیگه‌یاند كه "ئومێد ده‌كه‌ین پارتی ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌كه‌ن جارێكی تر باسی كاریزمایه‌كی وه‌ك مام جه‌لال له بۆنه‌كاندا نه‌كه‌ن، پێموایه ئه‌وه ئیهانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه به‌تایبه‌تی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نابێت ئه‌و ئیهانه‌یه قبوڵ بكات، قوبادهكهی ئێمه‌ش ئه‌وه نه‌بوو، گه‌ر ئه‌وه‌بوایه ده‌بوایه كه باسی مام نه‌كرا شوێنه‌كه‌ی به‌جێهێشتایه".
PM:02:24:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 40012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت