وێستگه نیوز ورده‌كارییه‌كانی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مرۆی سلێمانی نێوان پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 21 ی ئابی 2017 پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی كرد‌و له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هیچ جۆره به‌ڵێنێكی تری كۆبونه‌وه‌ی به پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌داوه، ئه‌گه‌رچی پارتی دیموكراتی كوردستان شه‌ش خاڵیان ئاراسته كردوون كه بریتین له:
- ئاساییکردنەوە پەیوەندییەکانی پارتی و گۆڕان
- کاراکردنەوە و ئاساییکردنەوەی کاری پەرلەمانی
- پالپشتی بۆ پرۆسەی گشتپرسی
- پاڵپشتی حکومەت بۆ باشترکردنی بژێوی و مووچەی خەڵک
- زەمینەی لەبار بۆ هەڵبژاردنەکان بڕەخسێنرێت
- هەموو لایەنەکان پاڵپشتی چاکسازییەکانی حکومەت بکەن
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌كۆبونه‌وه‌كه به وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ جۆره متمانه‌یه‌كی به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه نه‌بووه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، هه‌ر بۆیه "دوو دڵ بووه‌و گومانی هه‌بووه‌و هیچ به‌رچاو ڕونییهكیشی له‌سه‌ر نیازه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه نه‌بووه".
سه‌رچاوه‌كه وتی"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پرسیار‌و گومان و دوو دڵییه‌كی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر پرسه‌كان، هه‌ر بۆیه یهكێكێك له‌ئه‌ندامانی شاندی گۆڕان دوای كردووه كه بچن له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێ بكه‌ن ئینجا جارێكی تر دائهنیشینهوه، به‌ڵام پارتی ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ نه‌بووه‌و وتوویانه پێكه‌وه كۆی كێشه‌كان چاره‌سه ده‌كه‌ین، بگه‌ڕێنه‌وه په‌رله‌مان و حكومه‌ت".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه‌ی كۆبونه‌وه‌كه به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند" كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ترسی له و پێشهاتانه هه‌یه كه له‌دوای ڕیفراندۆم دێنه پێش بۆیه بهوهفدهكهیان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌وان ڕاسته له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمدان، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه له‌بار نییه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاینده نه‌كردووه‌و هاوكاتیش ڕازی نه‌بووه كۆنگره‌ی دوو قۆڵی له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه بكرێت و به پارتییان ڕاگه‌یاندووه با هه‌رچ لایه‌نه‌و بۆ "كه‌ناڵه‌كانی خۆی قسه بكات".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه‌و داوای ڕێكه‌وتنی دوو قۆڵییان لێ كردوون هه‌روه‌ها پێشنیازی سازانی نیشتیمانیان لێ كردوون، به‌ڵام "گۆڕان دوو دڵ بووه له‌هه‌موو پێشنیازه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان".
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ستیان به‌وه‌كردووه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ژێر فشاری گه‌نجه‌كانی ناو ڕیكخستنهكانیدایهو نایه‌وێت بڕیارێك بدات كه پشێوی بخاته نێو بزوتنه‌وه‌كه‌وه"ئه‌گه‌رچی بڕیاره‌كه ڕاست و دروستیش بێت".
سه‌رچاوه‌كه وتی" له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ته‌واوی هه‌ست به‌وه كراوه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نایه‌وێت، بێته پێشه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌یه‌وێت تا هه‌ڵبژاردنی ئاینده به‌مشێوه‌یه دۆخه‌كه بهێڵێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕاكێشانی سۆزی ناڕازییانی ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان تاوه‌كو كه‌ڵكی ته‌واوی بۆ هه‌ڵبژاردن و ئاینده لێ وه‌ربگرێت".
سه‌رچاوه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند كه كۆبونه‌وه‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی باش بووه چونكه "به‌ته‌واوی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆی ده‌ركه‌وتووه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه تاوه‌كو كه‌سبی ده‌نگده‌ری پێبكات له‌ئاینده‌دا".
له‌لایه‌كی تره‌وه وێستگه نیوز زانیویه‌تی له كۆبونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه هه‌ر ئه‌مرۆ 21 ی ئاب له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سلێمانی به‌رێوه‌چووه، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌یه‌كێتی ڕاگه‌یاندووه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هاتۆته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، یه‌كێتی به پارتی ڕاگه‌یاندووه "ئێوه كاری خۆتان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی خۆتان كرد، ئیتر ئێمه به‌رچاومان ڕۆشنتر ده‌بێت".
هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، له‌و باره‌یه‌وه د.ئاسۆ مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و گۆڕان تایبه‌ت به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "پارتی میكانیزمی بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌ش خاڵه‌كه‌ی پێ نه‌بوو، ئێمه‌ش جه‌ختمان له پێنج خاڵه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی كرده‌وه و به پله‌ی یه‌كه‌میش پێداگیریمان له‌سه‌ر باشكردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك كرده‌وه، به‌ڵام بۆ باشكردنی بژێوی خه‌ڵك پارتی به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌یان ده‌كرد كه نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت ناكه‌ن و ناتوانن وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌نه‌وه".
بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش، د.ئاسۆ وتی "پێمانوتن ده‌بێت بزانین بۆچی په‌رله‌مان په‌كخراوه و روونه له‌به‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوو، به‌ڵام ئه‌وان تائێستاش رازی نین هه‌مواری ئه‌و یاسایه بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ رێكنه‌كه‌وتین، چونكه هه‌ردوولا له‌سه‌ر خاڵه‌كانمان سوور بووین".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیش كه بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت، د.ئاسۆ وتی "پێمانوتن ریفراندۆم له ئێستادا پێویست نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی له‌بار نییه و مه‌ترسیداره بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان".
له وه‌ڵامێكی دیكه‌ی وێستگه نیوز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پارتی و گۆڕان ده‌كرێت، به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان وتی "نازانین ئاخۆ بۆ داهاتوو كۆده‌بینه‌وه یان نا".
PM:06:52:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 9224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت