ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی نێچیرڤان بارزانیه‌وه نه‌تزانیوه
وێستگه ـ ئاوێنه
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رۆژی دووشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2015، به‌بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و ده‌ست و دیاریانه‌ی له‌لایه‌ن جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری داراییه‌وه له‌جه‌ژنی له‌دایكبونیدا پێشكه‌شی كرا له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هه‌رای نایه‌وه، ئه‌و جارێكیان رایگه‌یاندبو كه "مه‌سیجی خۆشه‌ویستی‌و دڵداریم له‌زۆر ئافره‌ته‌وه پێده‌گات، له‌كچان و ژنانی عیراقی، عه‌ره‌ب و كورد‌و غه‌یره عیراقیشه‌وه".
رۆژی دووشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2015، بڵاوبونه‌وه‌ی دوو وێنه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و رێباز حه‌ملان له‌كاتی پێشكه‌ش كردنی دیارییدا به‌نێچیرڤان بارزانی، جه‌ژنی له‌دایكبوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بیری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان خسته‌وه، چونكه ئه‌م وێنانه سه‌دان و بگره هه‌زاران كۆمێنتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا لێكه‌وته‌وه. به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه كرۆكی مه‌سه‌له‌كه‌ی له‌بیر خه‌ڵكی برده‌وه، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه "نێچیرڤان بارزانی بو به 49 ساڵ".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماڵه باوانه‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ئه‌و كوڕه‌زای مه‌لا مسته‌فا‌و كوڕی ئیدریس بارزانییه، كه ساڵانێكی درێژخایه‌نی سێ ده‌یه‌ی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی رابردو، یه‌كێك بوه له‌پیاوه بڕیاربه‌ده‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان. له‌دایكیشه‌وه به‌بنه‌چه ده‌چێته‌وه سه‌ر یه‌كێك له‌بنه‌ماڵه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی شاری سلێمانی. دایكی كه ناوی نازداره، كچی حه‌مه‌ی ئه‌وڕه‌حمان ئاغایه، كه پیاوێكی ناسراو‌و ده‌ستڕۆشتووی بنه‌ماڵه‌ی بابانه‌كان بووه.
ئیدریسی باوكی، دوو ژنی هێناوه، كه ئه‌ویتریان ژنێكی بارزانییه‌و ناوی نه‌جیبه‌یه. نه‌جیبه ئامۆزای ئیدریس خۆی بووه‌و خوشكی ژنه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و كچی شێخ محه‌مه‌د خالیده.
نێچیرڤان، له‌دایكی خۆی سێ برای هه‌یه كه ناویان «دلۆڤان و بارزان و بارز»ه، خوشكێكیشی هه‌یه كه ناوی (سه‌حه‌ر)ه، سه‌حه‌ر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شفای كوڕی نیهاد بارزانی كردووه.
هه‌روه‌ها له‌دایكه بارزانییه‌كه‌شی، دوو براو چه‌ند خوشكێكی دیكه‌ی هه‌یه، كه دوو براكه‌ی ناویان «عه‌باس‌و یوسف»ه.
ئه‌و كه برازا‌و زاوای مه‌سعود بارزانییه، ساڵی 1966 له‌بارزان له‌دایك بووه، به‌هۆی ته‌رخان بونییه‌وه بۆ كاری سیاسی، له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردودا، ده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵده‌گرێت، كه ئه‌وده‌مه له‌كۆلیژی زانستی سیاسی زانكۆی تاران سه‌رقاڵی خوێندن بووه. به‌دوای مردنی باوكی‌دا، له‌ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا بوه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی، له‌ته‌مه‌نی 30 ساڵیش‌دا بووه‌ته جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌دوای ئه‌وه‌شدا زۆری نه‌خایاندووه بووه به‌سه‌رۆكی حكومه‌ت (ئیداره‌ی هه‌ولێر ساڵی 1999)، زۆری ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیران بوه‌و ئێستاش هه‌ر له‌و پۆسته‌دایه.
نێچیرڤان بارزانی، لایه‌نگرانی به‌سیاسه‌تمه‌دار‌و وتاربێژێكی به‌تواناو چوست‌و چالاك‌و پیاوی ده‌وڵه‌ت ناوی ده‌به‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا نه‌یارانی به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه هێنده‌ی به‌كاری بزنس و پڕۆژه‌ی بازرگانییه‌وه خه‌ریكه، ئه‌وه‌نده به‌كاری به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت و ئیدارییه‌وه سه‌رقاڵ نییه. ئه‌وان ده‌ڵێن «نێچیرڤان له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ی ناسراوی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا، بووه‌ته گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌داری كورد».
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی «نه‌بیله»یه‌و ئامۆزایه‌تی، چوار منداڵیان هه‌یه به‌ناوه‌كانی ئیدریس (18 ساڵ)و رانیه "16 ساڵ"و چیاڤان "8 ساڵ"و مایا "4 ساڵ". پێشتر نێچیرڤان بارزانی له‌دیدارێكی رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت)دا، سه‌باره‌ت به‌ژیانی تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندبوو كه "ئه‌وكاته‌ی من له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمدام و له‌ئیش و كاری ره‌سمیم دوور ده‌كه‌ومه‌وه، ته‌نانه‌ت كه فه‌لاح مسته‌فا ئیشی پێمده‌بێ و به‌دوای مندا ده‌گه‌ڕێت، كه په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌كات، پێیده‌ڵێم: "زۆر سه‌رقاڵم ئێستا".
ئه‌و ده‌ڵێت: "حه‌زم له‌به‌پێ رۆشتن و تێنس‌و مه‌له‌و ئه‌سپسوارییه، هه‌ندێكجاریش بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌چیادا هه‌ڵده‌گه‌ڕێم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "من رۆژی كاتژمێرێك به‌عه‌ره‌بی، كوردی و ئینگلیزی رۆژنامه‌كان ده‌خوێنمه‌وه. كتێبی مێژوویی و یاداشتی مه‌شاهیر ده‌خوێنمه‌وه، حه‌ز له‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ست و كتێبی فه‌لسه‌فیش ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر كاتم هه‌بێت. هه‌روه‌ها حه‌ز به‌گوێگرتن له‌موزیكی عه‌ره‌بی و كوردی و فارسی و توركی و رۆژئاوایش ده‌كه‌م".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه تۆ سه‌رۆك وه‌زیرێكی گه‌نج و قۆزیت، ئایا كچان باس و خواسی عه‌شق و خۆشه‌ویستیت لا ده‌كه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "به‌ڵێ زۆرجار گوێم له‌غه‌زه‌ل و پیاهه‌ڵدانی ئه‌وان ده‌بێت، یان مه‌سیجی خۆشه‌ویستی و دڵداریم له زۆر ئافره‌ته‌وه پێده‌گات، له كچان و ژنانی عیراقی، عه‌ره‌ب و كورد‌و غه‌یره عیراقیشه‌وه".
نێچیرڤان بو به 49 ساڵ، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: هێشتا كچان مه‌سیجی عه‌شق‌و خۆشه‌ویستی بۆ ده‌نێرن؟.
هــ. ر
AM:11:44:23/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 6539
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت