كیژان و ئارا "شكۆی كوردان" بۆ پێشمه‌رگه تۆمار ده‌كه‌ن
وێستگه ـ سه‌فین ئیسماعیل
له‌چه‌ند رۆژی رابردووودا هه‌ریه‌كه له‌هونه‌رمه‌ندان كیژان ئیبراهیم خه‌یات و ئارا ئه‌حمه‌د، گۆرانییه‌كیان تۆماركرد كه به‌رهه‌می كه‌ناڵی كوردساته و سرودێكه بۆ پێشمه‌رگه وتراوه.
كاره هونه‌رییه‌كان: وێنه‌گر ژیار فایه‌ق، مۆزیك توانا فه‌رج، مۆنتاژ كوردۆ خالید، روناكی نه‌وشیروان محمه‌د، كاری وێنه‌گرتین له كانی گۆمه وێنه‌گیراوه.
له‌لێدوانێكدا بۆ وێستگه هونه‌رمه‌ند ئارا ئه‌حمه‌د وتی: "خۆمان به‌قه‌زاری پێشمه‌رگه گیانله‌سه‌ر ده‌سته‌كانی كوردستان ده‌زانین، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئازایه‌تی ئه‌وان، به گۆرانی یه‌كی دووقۆڵی (دوێت) به ناوی شكۆی كوردان".
راشیگه‌یاند: "هۆنراوه‌ی گۆرانیه‌كه هێمن مام ناداره، كاری مۆزیكی به‌شداربوون (بڵند قه‌ره‌داغی، زانا محمود هه‌ژار، ئاكۆ عه‌زیز، ئاری خه‌بات، كاری تۆماركردنی ده‌نگ ستۆدیۆی كۆمپانیای ئه‌كوستیك و به‌رهه‌می كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساته و ئێستا كاری وێنه‌گرتن كۆتایی هاتووه".
هــ. ر




PM:04:51:14/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 10458
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت