ئەردۆغان: ئەمڕۆ بێت یان سبەی پەکەکە چەکەکانی دادەنێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکی تورکیا رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بێت یان سبەی سەرئەنجام پەکەکە چەک دادەنێت، ئاماژە بەوەشدەکات، دوای نەمانی پەکەکە پرۆسەیەکی نوێ، سەردەمێکی نوێ بۆ هەموومان دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لەمیانەی پێشوازیکردنی لە بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و وەزیرانی کابینەکەی رایگەیاند، "تەواوی ئاستەنگەکانمان تێپەڕاند، پەکەکە ئەمڕۆ و سبەی چەکەکانی دادەنێت و رێکخراوەکە هەڵدەوەشێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای نەمان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە پرۆسەیەکی نوێ، سەردەمێکی نوێ بۆ هەموومان دەستپێدەکات و کایەی سیاسیش رۆڵێکی گەورەی دەبێت لە پرۆسەکە".

ئەردۆغان دەڵێت، "رەنگە کەسانێک هەبن بیانەوێت سوود لە تێکدانی پرۆسەی ئاشتی وەربگرن و پێویستە بۆ ئەوە ئامادەبین، هەروەها پرۆسەیەکی ئاسان چاوەڕێمان ناکات و متمانەم بە کارکردنی ئەندامان هەیە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە".


PM:04:12:08/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت