وەزارەتی دارایی سووریا: بە رەزامەندی ئەمریكا، قەتەڕ مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانمان دابین دەکات
وێستگەنیوز_
وەزارەتی دارایی سووریا رایگەیاند، قەتەر بە رەزامەندی ئەمریكا، موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی شارستانی دابین دەكات.
محەمەد برنیە، وەزیری دارایی سووریا رایگەیاند، وڵاتی قەتەر بۆ سێ مانگ 87 ملیۆن دۆلار تەرخان دەكات بۆ موچەی فەرمانبەرانی شارستانی، بەڵام موچەخۆرانی سەربازی ناگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مینحەیەی قەتەر بە رەزامەندی ئەمریكا دابینكراوە و بەشێكە لە چاوپۆشی سزاكانی واشنتن بۆ سەر دیمەشق و دەیەوێت لە رووی ئابوورییەوە وڵاتەكەی ببوژێتەوە و كار لەسەر بنیاتنانەوەی دەوڵەت بكەن.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی سووریا کە بە میدیاکانی وڵاتەکەیان راگەیاندووە، مینحەكەی قەتەر وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری سووریا ناگرێتەوە بەهۆی ئەوەی ئەوروپا و ئەمریكا ترسیان لەو گروپانە هەیە كە لە دەزگا ئەمنیەكان كار دەكەن.
راشیگەیاندوە، چاوەڕوان دەكرێت مانگی داهاتوو مووچەكە خەرج بكرێت و بە رێژەی 400٪ زیاد بكرێت، بەم جۆرەش چەند قۆناغێك و زیاتر لە یەك ملیۆن فەرمانبەر سودمەند دەبن.
PM:12:09:08/05/2025
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت