پارتی و یەکێتی: هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت
وێستگەنیوز-
دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025، لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا کە لەکەشێکی دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کرا و هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش هەبوو".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخرایەڕوو، "لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن".
PM:12:42:15/04/2025
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت