وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستاندنەکانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەمریکا زۆر گرنگن
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکەی نێوان ئێران و ئەمەریکا لە مەسقەت، دەربارەی پرۆژەی ئەتۆمی ئێران دەستیپێکرد.
لەبارەی گفتوگۆکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "دانوستاندنەکانی ئەمڕۆ زۆر گرنگن، ئێمە پابەندین بە دیپلۆماسی و ئامانجمان دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمانە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە دەرفەتێکی راستەقینەمان بۆ دیپلۆماسی خستووەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمی و هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەمان".
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت، "پێشبینی دەکەین گفتوگۆکانی ئەمڕۆی ئێران و ئەمریکا درێژ نەبێت، بەڵکو تەنها راگەیاندنی هەڵوێستە سەرەتاییەکان بێت".
PM:04:07:12/04/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت