ئەردۆغان: تاکە چارەسەر بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی، چارەسەری دوو دەوڵەتە بۆ فەلەستین و ئیسرائیل


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ هەینی، 10ـی نیسانی 2025، چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا (ADF2025) لەژێر چاودێریی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و بە سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بە ناونیشانی "بەردەوامبوون لەسەر دیپلۆماسی لە جیھانێکی دابەشکراودا" دەستیپێکرد و تێیدا، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین لەسەر هێڵین."
 
ئەردۆغان لەبارەی دۆخی سووریاوە وتی، "خەڵکی سووریا ئازاری زۆریان چەشتووە و هێرشەکانی ئیسرائیل کاریگەرییان لەسەر چالاکییەکانی داعش لە سووریا هەبووە."
 
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئیسرائیل، لە سووریا بە هاندانی پابەندبووانی ئاینی و نەتەوەییەکان، هەروەها بە هاندانی کەمینەکانی وڵات لە دژی حکومەت، هەوڵ دەدات شۆڕشەکەی 8ی کانوونی یەکەم تێکبدات''.
 
هەروەها لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەش وتی، "بێدەنگبوون لە بەرامبەر تاوانەکانی ئیسرائیل واتە بەشداربوون لە تاوانەکە."
 
دووپاتیشی کردەوە، "تاکە چارەسەر بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چارەسەری دوو دەوڵەتە بۆ فەلەستین و ئیسرائیل."


PM:05:24:11/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت