بۆ یه‌كه‌مجار نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ 3200 دۆلاری تێپه‌ڕاند
وێستگه‌نیوز-
له گه‌رمه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی بازرگانی جیهانی به‌تایبه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكا و چین و نزمبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، بۆ یه‌كه‌مجار نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ 3200 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ یه‌كه‌مجار نرخی زێڕ به‌ربه‌ستی 3200 دۆلاری بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك تێپه‌ڕاند، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی به‌های دۆلار و په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه بازرگانییه‌كانه‌وه‌یه‌وه كه وای له وه‌به‌رهێنه‌ران كردووه ڕوو له كڕینی زێڕ بكه‌ن.
ئیلیا سپیڤاك، سه‌رۆكی به‌شی ئابووریی گه‌وره‌ی جیهانی له كۆمپانیای "تاست لایف" له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه پێده‌چێت دابه‌زینی به‌رچاوی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی هۆكاری سه‌ره‌كی بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئێستای نرخی زێڕ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه پێده‌چێت ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو بێت له دووركه‌وتنه‌وه له سه‌روه‌ت و سامانه‌كانی به دۆلار، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به‌رچاوی بازاڕه‌كانی پشك و بۆنده‌كان، له‌كاتێكدا نادڵنیایی سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانی گومرگی هه‌یه.
PM:01:07:11/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت