چین بڕیارێكی نوێی دژی ئه‌مریكا دا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی دارایی چین رایگه‌یاند كه له رۆژی شه‌ممه 12ی نیسانه‌وه به ڕێژه‌ی 125% باج به‌سه‌ر كاڵا ئه‌مریكییه‌كان ده‌سه‌پێنێت، به‌مشێوه‌یه‌ش چین پێناسی گومرکی بەسەر کاڵای هاوردەکراوی ئەمریکیدا بە رێژەی 84٪ بەرزکردەوە.
ئه‌م هه‌نگاوه دوای ئه‌وه دێت، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ جێبه‌جێكردنی پێناسی گومرگی نوێی به‌سه‌ر ده‌یان وڵات‌دا راگرت، به‌ڵام باجی گومرگی له‌سه‌ر چین بۆ 125% به‌رزكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌كین هه‌ر جۆره باجێكی زیاده‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌رهه‌مه چینییه‌كان پشتگوێ ده‌خات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی چیندا هاتووه كه "به‌و پێیه‌ی هیچ ئه‌گه‌رێك نییه بازاڕی چین ئه‌و كاڵا ئه‌مریكییانه‌ی كه هه‌نارده‌ی چین ده‌كرێن له ژێر ئاستی ئێستای باجی گومرگیدا قبوڵ بكات، ئه‌گه‌ر دواتر لایه‌نی ئه‌مریكی به‌رده‌وام بێت له سه‌پاندنی باجی گومرگی به‌سه‌ر كاڵا چینییه‌كان كه هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا ده‌كرێن، چین هیچ گرنگییه‌كی پێنادات".
PM:12:21:11/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 2344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت