ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی و ئەردۆغان کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز_
وا بریارە ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی و ئەردۆغان کۆببنەوە و پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان تاوتوێ دەکەن.
بڕیارە کاتژمێر 01:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی 4ـی 2025، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) کۆببێتەوە.
شاندەکەی دەم پارتی لە سڕری سوورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پێکهاتووە.
ئەردۆغان لەبارەی کۆبوونەوەکە وتی: "لەگەڵ شاندی دەم پارتی، تاوتوێی پرۆسەی تورکیای دوور لە تیرۆر دەکەین و ئیرادەی خۆمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان دووپات دەکەینەوە."
AM:09:30:10/04/2025
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت