نرخی نەوتی لە دابەزین بەردەوامە


وێستگەنیوز_

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی. تووندبوونەوەی شەڕی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین بە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دادەنرێت.

ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 77 سەنت دابەزی و بە 64 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش 65 سەنت دابەزی و بە 61 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


AM:08:55:10/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت